د.هەڤاڵ ئەبوبەکر:

لێکۆڵینەوە لە شکانی بۆرییەکەی سلێمانی دەکرێت

فەرهاد حەسەن

دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ سەردانی شوێنی شکانی بۆرییە ئاوەکەی سلێمانی کردووە دەڵێت، بەسوپاسەوە؛ تیمەکانی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی، وەک هەمیشە دڵسۆزانەو پیشەییانە لە هەوڵی چاککردنەوەی هێڵی سەرەکیی ئاوی دوکان – سلێمانیدان.

دەشڵێت “هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان راسپاردووە لێکۆڵینەوەی وردو خێرا لە هەر هۆکارو کەمتەرخەمییەکدا بکەن، کە بوبێتە هۆکاری شکاندنی ئەم بۆرییانە و هەر شوێنکی تر کە زیان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان دەگەیەنێت.