لە سێ رۆژدا گرانتر بووە
بەم چلەی هاوینە بەرمیلێک نەوت بە 220 هەزار دینارە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
چلەی هاوینە کەچی بە قەد چلەی زستان، نەوت خۆی گران کردووە و لە بازاڕی ئازاد خەڵکی زەنگین و هەژار دەستیان کردووە بە کڕینی، یەک بەرمیل نەوت ئێستا بە 220 هەزار دینارە و بە 15 بۆ 20 هەزار دیناریش دەیگەیەننەوە بە ماڵەکان.
بەختیار فرۆشیاری نەوتە لە بازاڕ ئەو دەڵێ، ئەم گرانییەی نرخی نەوت خەتای خەڵکە، چونکە لە ئێستاوە ئەیکڕن بۆ زستان و زۆری خواست لەسەری وای کردووە نرخەکەشی گران ببێ.
ئەوەی رۆژانە بە مەمرە و مەژی ژیان بکات، هەرچی کردووە بەرمیلێک نەوت دەکڕێ، ئەوەشی خواپێداوە لە چوار هەتا شەش بەرمیل نەوت دەکرێ، بە دەردەی ئەو فرۆشیارە وتی، خەڵک هەمووی دەڵێ، لە قەزا و قەدەردا دەژین، ناچار ئەحتیادی خۆمان ئەخەین.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا