هی کۆمپانیان "ئەدنۆک"ە
لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەروی هورمز بە موشەک هێرشکرایە سەر کەشتییەکی ئیماراتی
فەرهاد حەسەن
کەناڵی عەرەبییە بڵاویکردەوە، کەشتییەکی سەر بە کۆمپانیای “ئەدنۆک”ی ئیماراتی لە لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەروی هورمز رووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە.
کۆمپانیای ئەدنۆک لە بەیاننامەیەکی کورتدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و دەڵێت “کەشتییەکی کۆمپانیاکەمان لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی هورمزدا کراوەتە ئامانج.” کۆمپانیاکە دڵنیایی دا کە هیچ زیانێکی گیانی لە نێوان تاقم و کارمەندانی ناو کەشتییەکەدا نییە و لە ئێستادا بارودۆخەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە”.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکان بۆ سەر هێڵە دەریاییەکانی گواستنەوەی وزە لە گەروی هورمز روویان لە زیادبوون کردووە و تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بە فەرمی بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە.