هەولێر
قەیرانى بەنزین؛ بازاڕى ماتۆڕ و پایسکیلى شەحنى خۆشکردووە
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
قەیرانى گرانى بەنزین بازاڕى ماتۆڕ و پایسکیلى شەحنى خۆشکردووە، هاوڵاتیان روویان لە کرینى شەحنەکان کردووە.
لە ئێستادا نەک هەر بەنزین گرانە، بەڵکو لە بەنزینخانەکانیش دەستناکەوێت، ئەمە بووەتە هۆى ئەوەى هاوڵاتیان روو لە کڕینى ماتۆڕ و پایسکیلى شەحن بکەن و خۆیان لە گرانى نرخى بەنزین قوتار بکەن و بۆ کاروبارى رۆژانە لە جیاتى ئۆتۆمبێل پایسکیل و ماتۆڕى شەحن بەکار بهێنن.
سەنعان محەمەد، خاوەن پێشەنگاى فرۆشتنى پایسکیل و ماتۆڕى شەحن بە 964ـى وت،”قەت چاوەڕێم نەدەکرد بازاڕى شەحن بەوشێوەیە خۆش بێت، ساڵ بە ساڵ خواست لەسەرى زیاد دەبێت و ئەم قەیرانەى بەنزینیش بازاڕەکەى زیاتر خۆشکردووە”.
وەک باسى دەکات، تەنانەت خاوەن ماتۆڕە بەنزینەکانیش ماتۆڕەکانیان دەفرۆشن و شەحن دەکرن، چونکە بە پڕکردنەوەى شەحنەکەى دەتوانن تا زیاتر لە 50 کیلۆمەتر لێى بخوڕن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح