دیمەنی ئەو پیکابەدارەی دەستی بەسەردا گیراوە.وێنە.پۆلیسی دارستانی هەولێر
لە سنووری هیران
پیکابێک دار بەڕووی بڕدراوە دەستی بەسەردا گیرا
توانا نەقی
لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستانی شەقڵاوەوە درەنگانی شەوی رابردوو دەستگیراوە بەسەر یەک پیکاب داری بڕاوە بەڵام خاوەنەکەی یان داربڕەکەیان دەستگیر نەکردووە.
ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر بڵاویکردەوە، لە درێژەی گەڕانی مەفرەزەی بەشی پۆلیسی دارستانی شەقڵاوە بۆ چاودێریکردنی ناوچە شاخاویەکان و نەهێشتنی زێدەڕۆیی کردن لەسەر دارستان دەستیان گرتووە بەسەر پیکابێک دار بەڕوودا.
دەشڵێت، دارەکان لە سنووری گوندی ئاقوبانی سەربە ناحیەی هیران دەستی بەسەرداگیراوە و کەسیش لە شوێنی رووداوەکە نەبووە.
پۆلیسی دارستان دەڵێت دارەکانیان گواستووەتەوە بۆ بنکەکە و سزای ئەو کەسانەش دەدەن کە کاری لەوشێوەیە دەکەن.