رۆژئاوای كوردستان
ڤیدیۆ…پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ سه‌رێكانی ناوه‌ستێت
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
كوردانی رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپه‌كانی حه‌سه‌كه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و ئه‌مڕۆ 381 خێزان گه‌ڕانه‌وه و نیشته‌جێی سه‌رێكانی ده‌بن.
964 ڤیدیۆی ساتی به‌ڕێكه‌وتنی كاروانی هاوڵاتیانی كوردی له حه‌سه‌كه‌وه به‌ره‌و سه‌رێكانی و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری وێنه گرتووه.
ئه‌مه كاروانی پێنجه‌می گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانه و به قسه‌ی سیامەند خەلیل، جێگری بەرپرسی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بە 964ـى وت، بڕیار وایه پێنجشه‌ممه كاروانێكی دیكه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
وتیشی، پرۆسەکە ناوەستێت و تا ئێستا نزیکەی هەزار گوند هەن کە خەڵکەکەی تێدا نیشتەجێ دەکرێنه‌وه.
پرۆسەكە بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەردەوام بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی مانگی 10ی ساڵی 2019ـەوە ناچار ببوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا