لەسەر دەنگۆی بڕینی دەرماڵەکەیان
مامۆستایانی بەشە ئەندازیاری و تەکنەلۆجییەکان گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشە ئەندازیاری و تەکنەلۆجییەکان لە سلێمانی، لەسەر بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی دەرماڵەی مەترسی، گردبوونەوە و داوا دەکەن دەرماڵەکەیان نەبڕدرێ.
ئەو مامۆستایانە بە 964ـیان وت: دەرماڵەی مەترسییان لە سەدا 30 بووە و پێشتر %10ـەیان لێبڕدراوە، ئێستاش دەنگۆی ئەوە هەیە %20ـی دەرماڵەکە کە ماوە ئەویش ببڕن بە بیانووی ئەوەی هیچ مەترسییەکەیان لەسەر نییە.
د. رێکەوت رەشید، مامۆستای پەیمانگا لە گردبوونەوەکە بە 964ـی وت: ژمارەی سەرجەم مامۆستاکانی ئەم بەشانە نزیکەی 300 مامۆستا دەبێت کە ژمارەیەکی زۆر نییە، بۆیە دابینکردنی دەرماڵەکانیان کاریگەری لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان نابێت.
پێداچوونەوە: هەژان هادی