گەنجێک گیانى لەدەست دا

لە کاتى پێشبڕکێ و تۆمارکردنى ڤیدیۆدا دوو ماتۆڕسکیل پێکیاندا دا

964+

ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە نزیک گوندى کرژەى سنوورى ناحیەى پیرەمەگروون، دوو ماتۆڕسکیل رووبەڕوو بەیەکیاندا دا و ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەست داوە و یەکێکى دیکەش بریندارە.

دوو ماتۆڕسوارى گەنج بوون و پێشبڕکێیان کردووە و ڤیدیۆ یەکتریان تۆمار کردووە

موقەدەم هێمن فەرەج، لێپرسراوی هاتوچۆی پیرەمەگروون بە 964ـى وت، بەدیاریکراوى دوو کاتژمێر لەمەوبەر، دووماتۆڕسوار لە نزیك گوندی كرژەی سەر بەناحیەی پیرەمەگروون رووبەڕوو بەیەکیاندا کێشاوەو یەكێكیان گیانی لەدەستداوە و ماتۆڕسوارەكەی دیكەش بێهۆشە.

وتیشی، ئەو ماتۆڕسوارەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ل.ک) و تەمەنی 19 ساڵە و خەڵکى گوندى جاسەنەیەو دانیشتووی پیرەمەگروونە و سەرەتا بە بریندارى رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراوە.

وەک باسى دەکات، بەپێى لێدواى ئەو کەسەى تر کە بریندارە، ماتۆڕسوارەکان پێشبڕکێکیان کردووە و ڤیدیۆى یەکتریان تۆمارکردووە، لەو کاتەدا رووبەڕوو بەیەکیانداداوە و ئەو رووداوەى لێکەوتووەتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو ماتۆڕسکیل خۆیان بەیەکداداوە و ماتۆڕسوارێک گیانی ل...

دوو ماتۆڕسکیل خۆیان بەیەکداداوە و ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا