40 لیتر بۆ هەر ئۆتۆمبیلێک

لە بازیان بەنزینە حکومییەکە هاتووە و دابەشدەکرێ

ئەحمەد مستەفا

بەپێی پلانی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە 7.9.2026، بەنزینی 750 دیناری لە یەک بەنزینخانەی قەزای بازیان دابەش دەکرێت.

بەنزینەکە لە بەنزینخانەی بازیان، بەرامبەر چێشتخانە و کەبابی دەروێش نۆرەی بۆ گیراوە.

ئەو بڕە بەنزینەی ئەمڕۆ دابەش دەکرێ، ئێستا کەمکراوەتەوە بۆ 25 هەزار لیتر، پێشتر لە بەنزینخانی رۆماش دەدرا، ئێستا تەنیا لە بەنزینخانەی بازیان دابەشدەکرێ.

پشکی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی نۆرماڵ بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 40 لیترە، و نرخەکەی 750 دینارە بۆ هەر لیترێک.

دابەشکردنی ئەم بەشە بەپێی سیستەمی کۆبۆن یان کارتی ژمارەیی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکان رێکدەخرێت و رۆژانە لە رێگەی وێستگە دیاریکراوەکانی حکومەتەوە دابەش دەکرێت.