لە هەولێر
دروشمى چایخانەیەک؛ چایەکى بخۆ خەمێ مەخۆ
964+
کاردۆست حسێن- هەولێر
چایچییەکى هەولێر کە زیاتر لە سێ دەیەى تەمەنى لەگەڵ کترى و قۆریى و پیاڵە بەسەربردووە، لە رێگەى دروشمێکەوە کە دەڵێت،”چایەک بخۆن خەمێ مەخۆ”، بازاڕى خۆى گەرم کردووە.
رەشاد هیرانى کە چایچییەکى بە ئەزموونى شارى هەولێرە و 35 ساڵە چا پێشکەشى میوانەکانى دەکات، لە دوکانەکەى بە رێنوسێکى گەورە نوسیویەتى،”چایەک بخۆ، خەمێ مەخۆ”، هەر ئەوەش ناکە چاییەکە پێشکەش دەکات هەمان دروشم بە موشتەرییەکانى دەڵێت.
مام رەشاد لە بارەى دروشمەکەیەوە بە 964ـى وت،”ئەم دروشمە موشتەرى زیاد کردووم، هەرچى گوێى لێدەبێت لەباتى چایەک چوار چا دەخوات و خەمەکانى لەبیر دەکات”.
وتیشى،”کڕیاران زۆر کەیفیان بەو دروشمە دێت و لێک لێک چایى داوا دەکەن”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح