ئۆتۆمبێلێکی کلاسیک و دانسقە
تەمەنی نزیکەی 60 ساڵە و سپێری دانەگیراوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە نمایشی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکانی هەولێر ئۆتۆمبێلی زۆر جوان و دانسقەی لێیە، مێرسێدێسی تیایدا تەمەنی نزیکەی 60 ساڵ دەبێ، تاوەکو ئێستا بورغوی نەکراوەتەوە و سپێریشی دانەگیراوە.
سعد سەرهەنگ نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکان ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی لەگەڵ خۆی هێناوە و دەڵێت، “هەندێکیان خۆمان لە ئەڵمانیاوە هێناومانن، یەکێکیان پێنج دەفتەر دۆلار، واتە 50 هەزار دۆلاریان داوینەتێ، نەمانداوە”.
ئەوە سەیارەیەی باسی دەکات سپۆرتە و وەک خۆی دەڵێت، تەنانەت بۆ شۆردنیش دڵیان نایە بیبەنە غەسڵی ناوبازاڕ و خۆیان خاوێنی دەکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری