گرافیک؛ 964+
رۆژانه نزیكه‌ى 2500 نه‌خۆش له دهۆك سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دهۆك رۆژانه نزیكه‌ى دوو هه‌زار و 500 هاوڵاتی سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و زیاتر له 11 هه‌زار هاوڵاتیش پشكنینى جۆراوجۆرى بۆ ئه‌نجامدراوه.
ئامارێكی نوێی به‌ڕێوه‌بeرایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك بۆ هه‌فتانه بڵاویده‌كاته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا 16 هه‌زار و 842 هاوڵاتى سه‌ردانى كردوون.
به‌پێی ئامادره‌كه 11 هه‌زار و 254 هاوڵاتى پشكنینى جۆراوجۆریان بۆ كراوه كه زۆرترین ژماره‌ى پشكنینى تاقیگه‌ییان بۆ كراوه كه بریتی بووه له 74 هه‌زار و 365 نه‌خۆش.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، 453 منداڵ له‌دایكبوونه و 451 هاوڵاتیش شوشتنه‌وه بۆ گورچیله‌كانیان ئه‌نجام دراوه.
56 هاوڵاتی قه‌سته‌ره‌ى دڵیان بۆ كراوه و 16 نه‌شته‌رگه‌رى تایبه‌ت و 132 نه‌شته‌رگه‌رى سه‌رووى گه‌وره و 142 نه‌شته‌رگه‌رى گه‌وره و 246 نه‌شته‌رگه‌رى مامناوه‌ند ئه‌نجامدراون.
خۆپاراستنى ته‌ندروستى دهۆكیش له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یدا له‌رێگه‌ى لیژنیه‌كی چاودێرییه‌وه سه‌ردانى 903 شوێنكارى جۆراوجۆرى كردووه، 67 شوێنكارى سزاداون 14ـى داخستوون و ئاگاداركردنه‌وه‌شی ئاڕاسته‌ى 81 شوێن كردووه.
هه‌ربه‌پێی ه‌م ئاماره لیژنه‌كانى چاودێری توانیویانه له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یدا یه‌ك تۆن و 135 كیلۆگرام كه‌لوپه‌ال و ماده‌ى به‌سه‌رچوو ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن و له‌ناوی ببه‌ن.