له كۆشكی سپی نزیكه
له واشنتن ته‌قه كرا و چوار بریندار هه‌یه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌م ئێواره‌یه له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مریكا، كه ده‌كاته سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌مریكا، ته‌قه كرا و له ئه‌نجامدا چوار كه‌س بریندار بوون.
ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس بڵاویكرده‌وه، قوتابخانه‌كانی نزیك رووداوه‌كه داخران و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ریش له لایه‌ن پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ كران.
هه‌روه‌ها پۆلیسی واشنتن ئاشكرای كرد، چه‌كدارێك خۆی له ناو باڵه‌خانه‌یه‌ك مه‌ڵاس داوه و دیار نییه چی ده‌وێت.
تۆڕی سی ئێن ئێنیش ده‌ڵێت، پۆلیس داوا ده‌كات هاوڵاتیان له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی له شوێنی رووداوه‌كه نزیكن.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی لۆگان سێركڵه و له كۆشكی سپی زۆر نزیكه.