964+
بەنگلادیشییە
تەرمێک لە نزیک تونێلى دەربەندیخان دۆزرایەوە
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
لە نزیک تونێلى دەربەندیخان، تەرمى کەسێک دۆزراوەتەوە کە هیچ ناسنامەیەکى پێی نەبووە، بەڵام بەپێى سەرچاوەیەکى ئەمنى پێدەچێت هاوڵاتییەکى بەنگلادیشى بێت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی دەربەندیخان بە 964ـى وت،”لە نزیک تونێلی دەربەندیخان تەرمێکمان دۆزیوەتەوە کە هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، بەڵام چەند ژمارە مۆبایلێکى لە گیرفاندا بووە و بەپێی نوسینی سەر ژمارەکان و روخساری لە ھاوڵاتییەکی بەنگلادشی دەچێت”.
وەک باسى دەکات، دواى پەیوەندیکردن بەیەکێک لەو ژمارە مۆبایلانەى لە گیرفانیدا بووە، ژمارەى تەلەفونى هۆتێلێک بووە و لە هەولێر و ئەوانیش وتویانە ئەو کەسە ناوى محەمەدە و بەنگلادیشییە و کارى پاکەوانى دەکات لە هەولێر”.
لاى خۆیەوە، سلێمان محەمەد قایمقامی قەزای دەربەندیخان زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوەو بە 964ـى وت،” تەرمەکە ھیچ ئاسەوارێکی فیشەک و چەقۆی پێوە دیار نییە، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح