پارێزگارى کەرکوک لەناو خۆپیشاندەران
دروستکردنى عەلوە نوێیەکە دەوەستێت
گردبوونەوەى کاسبکارانى عەلوەى کەرکوک ئیشى خۆى کرد
وریا فەتاح
گردبوونەوەى ئەم بەیانییەى کاسبکارانى عەلوەى کەرکوک ئیشى خۆى کرد و پارێزگارى شارەکە چووە ژێر خێوەتەکەیان و لەوێ بڕیاریدا بە راگرتنى عەلوەى باکور.
ئەمڕۆ، کاسبکارانى عەلوەى نمونەیى لە کەرکوک، دژى دروستکردنى عەلوەى باکور گردبوونەوە و لەبەردەم شارەوانى خێوەتیان هەڵدا، سەرەتا لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسى چالاکە مەدەنییەکان گرژى دروستبوو، ئەمەش وایکرد محەمەد سەمعان، پارێزگارى شارەکە بچێتە ژێر خێوەتى خۆپیشاندەران و لەوێ بەڵێنى دا بە راگرتنى دروستکردنى عەلوەى باکور.
لەگەڵ بڕیارەکە، بەسەدان لە کاسبکار و کرێکاران سوپاسی هەڵوێستی پارێزگاریان کرد و خێوەتەکەیان کۆکردەوە و کۆتاییان بە گردبوونەوەکە هێنا.