لەبارەى موچە

وەزارەتى دارایى عێراق: بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایى بێت

964+

وریا فەتاح

بە وتەى بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق، سبەینێ یەکشەممە، بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە سەردانى بەغدا دەکەن، دەشڵێت: بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆن کێشە هونەرییەکان کۆتاییان بێت.

رێباز حاملان، بریکارى وەزارەتى دارایى عێراق لە پەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 15.12.2024، وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.

وەک ئەوەى باسى دەکات، تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە تا مانگی 11ـى ئەمساڵ مانگ بە مانگ وردبینى بۆ کراوە و رێکخراوەتەوە بەو شێوەیەى وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای کردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە.

دەشڵێت: هەردوو تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم، پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن و  =بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغدا بۆ بەدواداچوونی کارەکان.

جەختیش دەکاتەوە، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆن کێشە هونەرییەکان کۆتاییان بیت.

وەزارەتى دارایى بەردەوامە لە ناردنى لیستى موچە بۆ بەغد...

وەزارەتى دارایى بەردەوامە لە ناردنى لیستى موچە بۆ بەغدا و بازنەى بایکۆتیش فراوان دەبێت