کورت و پوخت ئاگاداری رووداوەکان بن؛
شەوی گۆڕانکارییە خێراکان؛ لە لێدانی ئێرانەوە بۆ نەخشەڕێگای ئاشتی لە لوبنان
964+
📌عێراق نەیتوانی لەگەڵ سەنیگال سەرکەوێت و بە فەرمی ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد و پێنج گۆڵی خوارد.
📌ئێران ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە کەشتییەکی ئەمریکا لە گەرووی هورمز و هەر شەو ترەمپ بە سێ وشە وەڵامی هێرشەکەی ئێرانی دایەوە و وتی؛ دەیبینن، چەند کاتژمێرێکی کەم دوای ئەم قسەیەی ترەمپ ئەمریکاش دەستی خۆی وەشاندەوە.
📌ترەمپ: من پێم خۆش نەبوو کە ئەوان هێرشیان کرد، سێ دانەمان تێکشکاند، بەڵام ئەو کەشتییە هی هاوپەیمانان نەبوو، کەشتییەکی زۆر گرانبەها بوو، ئاسای بوو گورزێکی بچووکی بەرکەوت، هەرچەند نەدەبوو ئەو کارە بکەن،
📌سوپای ئەمریکا: لە وەڵامی هێرشەکەی سەر کەشتییە بازرگانییەکە، هێرشی ئاسمانیمان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە.
📌 نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەو هێرشانەی کە پێگە ئێرانییەکانیان کردووەتە ئامانج، بە مەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر کەشتییە بازرگانییەکان بووە، نەک دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی شەڕکەری بەرفراوان.
📌سێنتکۆم: پێگەکانی کۆگا کردنی مووشەک و درۆنەکانی ئێران و پێگەکانی راداری کەناراوەکانمان کردووەتە ئامانج.
📌ڤانس: ئەگەر ئێران ناڕەزایەتی هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە، دەتوانێت پەیوەندی تەلەفۆنی بکات، توندوتیژی بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە.
📌شەوی رابردوو بەفەرمی بە نێوەندگیری ئەمریکا لوبنان و ئیسرائیل رێککەوتنیان واژۆ کرد.
📌وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەمریکا شانازی دەکات بەوەی بەشێکە لە رێککەوتنی چوارچێوەی سێقۆڵی مێژوویی نێوان ئیسرائیل و لوبنان.
📌باڵیۆزی ئیسرائیل لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: رێککەوتنی سێقۆڵی کە لەسەر بنەمای ئەنجام و کارکردنە، ئێران و ح*زبو*ڵا بەدووردەخاتەوە و سەرەتایەکە بۆ رێگای ئاشتی نێوان ئیسرائیل و لوبنان، ئێمە هەوڵ بۆ ئاشتییەکی راستەقینە دەدەین
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: وەزارەتی جەنگ ئامادەیە قەرەبووی سوپای لوبنان بکاتەوە بە بڕی زیاتر لە 30 ملیۆن دۆلار، هاوکاری مرۆیی بەپەلە بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار پێشکەش دەکات.
📌وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: رێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان پرۆسەیەکی روون و رێکخراو دادەمەزرێنێت بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری لوبنان و داماڵینی چەکی ح*زبو*ڵا و هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی تیرۆریستی ئەو حیزبە، کە مەترسیدارترین باڵی ئێرانە، بەردەوام لوبنانی کێشکردووە بۆ ناو شەڕی وێرانکەر.
📌سەرۆک وەزیرانی لوبنان: ئەو چوارچێوەیەی کە بە سەرپەرشتی ئەمریکا گەیشتووەتە ئەنجام، ئامانجی بەدیهێنانی کشانەوەی تەواوەتی ئیسرائیل و گەڕاندنەوەی سەروەری دەوڵەتە.
📌ترەمپ: ناتوانم درۆ بکەم کەس نایەوێت ببێتە سەرۆکی ئێران، ئەو میدیایانەش کە دەنوسن ئێران لە چوار مانگی رابردوودا بەهێزتر بووە چەوەشەکارن و ئێرانییەکان پەرۆشی واژۆکردنی رێککەوتن بوون و بە زۆر شتی ئەمریکا رازی بوون.
📌 نەتانیاهۆ : دەستکەوتێکی گەورەمان بۆ ئیسرائیل بەدەستهێنا و رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و لوبنان لێدانێکی بەهێزە لە ئێران، ئیسرائیل لە پشتێنەی ئەمنیدا دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ح*زبو*ڵا لە چەک داماڵرێت
📌میدیای ئێران: ئێوارەی دوێنێ هەینی چەند چەکدارێک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵی پشکنینی بانە بۆ سەقز و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.