چەند دیمەنێکی هاوینەهەوارى پرژە لە گوندی وێزێی چۆمان – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
کەشی ئەم دوو رۆژە
ئاسمان ساف و ساماڵە و گەرماکەش بەتینتر دەبێت
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێ و گەرماکەش وردە وردە روو لە هەڵکشان دەکات.
وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ شەممە 27.6.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور، گەرماکەش هەروەک دوێنێ دەبێت.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشەکە تاڕادەیەکی زۆر وەک ئەمڕۆ دەمێنێتەوە و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، بەڵام کەمێک گەرماکە بەتینتر دەبێت و لە گەرمیان پلە گەرما دەچێتەوە 43 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
زاخۆ 40 : پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی