ئومێد خۆشناو بۆ 964

لە یەک هەفتەدا 76 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە پارێزگای هەولێر لەلایەن گەشتووگوزار و یەکە ئیدارییەکانەوە ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ هاتنی گەشتیار و پارێزگاریش دەڵێت چاوەرێ دەکەن لەم پشووەدا زۆرترین گەشتیار روو لە هەولێر بکەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، هەموو یەکە ئیدارییەکان ساز و ئامادەن بۆ پێشوازی لە گەشتیار و ئێستا هەولێر بەهۆی ئەو پۆند و بەنداوانەی کە دروست کراون شوێنێکی لەبار و نایابە بۆ گەشتیاران.

وتیشی، تەنیا لە ماوەی یەک هەفتە و لە 19ـەی ئەم مانگەوە تا ئەمڕۆ 76 هەزار گەشتیار کە یەکەمجارە تۆمار بکرێن هاتوونەتە پارێزگاکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی