پاککردنەوەی چەند هەفتەیەکی دەوێت
نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت؛ نزیکەی 80 مین لە گەرووی هورمز ماوە
فەرهاد حەسەن
رێکخراوی دەریایی نێودەوڵەتی دەڵێت، نزیکەی 80 مین دەریایی لە رێڕەوی مێژوویی کەشتیوانیی گەرووی هورمزدا ماونەتەوە، ئەوەش تەحەدایەکی بەرچاو بۆ گەڕاندنەوەی هاتوچۆی دەریایی ئاسایی لە یەکێک لە گرنگترین رێگه ئاوییه‌كان لە جیهاندا دروست دەکات.
رێکخراوی دەریاییەکە کە بە (IMO) ناسراوە و سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکانە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، ململانێی ئەم دواییە بووەتە هۆی دامەزراندنی دوو هێڵی کەشتیوانی بەدیل، یەکێکیان بەدرێژایی کەنارەکانی عومان و ئەوی دیکەیان بەرەو کەناراوەکانی ئێران، ئەوەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لە بوونی تەقەمەنی لە هێڵی سەرەکی کەشتیوانیدا کە بە “پلانی جیاکردنەوەی کەشتیوانی” ناسراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، کەرتی کەشتیوانی و نەوت فشار دەخەنە سەر کردنەوەی رێڕەوی تەقلیدی، بەڵام پاککردنەوەی مین دەتوانێت چەند هەفتەیەک بخایەنێت، ئەوەش ئەرکێکە کە بڕیارە ئێران بەپێی رێکەوتنە ئاشتییەکانی ئەم دواییە ئەنجامی بدات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نزیکەی 80 مینی دەریایی لە گەرووی هورمزدا ماونەتەوە، ئەوەش تەحەدایەکی بەرچاو بۆ گەڕاندنەوەی هاتوچۆی دەریایی ئاسایی لە یەکێک لە گرنگترین رێگه ئاوییه‌كان لە جیهاندا دروست دەکات.
پێشتر کازم غەری بابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند بوو، هەر چوارچێوەیەک بۆ بەزاندنی گەرووی هورمز دەبێت لەگەڵ ئێران هەماهەنگ بێت، بە پێچەوانەوە ئەنجامەکەی راگرتنی رێڕەوی ئێستا دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه “ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عومان گه‌رووی هورمز به‌ڕێوه‌ببرێت وه‌ك له یاداشتننامه‌ی لێكتێگه‌یشتندا هاتووه، ئاسایشی ناوچه‌كه ته‌نیا به هاریكاری نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به‌دیدێت”.