لە خوار 72 دۆلارەوەیە

نرخی نەوت زیاتر دابەزی

شۆڕش قادری

چەند رۆژێکە نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و  ئەمڕۆش کەمێکی دیکەی لێ بووەوە، هەر بەرمیلێک لە خوار 72 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئه‌مڕۆ شەممە‌ 27.6.2026 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 99 سەنت دیاریکراوە و بەراورد  بە دوێنێ نرخەکەی بەڕێژەی 4.34٪ دابەزیوە.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 69 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش بەڕیژەی 3.74٪ دابەزیوە.

ئەم دابەزینەی نرخی نەوت چەند رۆژێکە دەستیپێکردووە و بە رێککەوتنی ئیسرائیل و لوبنان و هێوربوونەوەی گرژییەکان لە ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت زیاتریش دابەزێت.