زیادەڕۆییەکان کێشەیە

دەستکراوە بە چاککردنەوەی پردەکەی خەلیفاوا

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوای ئەوەی بەهۆی بارانبارینی ئەمساڵەوە بەشێکی پردەکەی گەڕەکی خەلیفاوا لە سلێمانی ئاوبردی ئێستا دەستکراوە بە بەچاککردنەوەی بەڵام کێشەی زیادەڕۆییەکان کە رێگرە لە کارکردن چارەسەر نەکراوە.

بە ژێر پردەکەدا ئاوەڕۆ دەڕوات دەبێت رێڕەوەکەی بگۆڕدرێت پاشان ئەو ماڵانەی کە زێدەڕۆن دەبێت لاببرێن ئەو کاتە ئیشەکان خێرا دەڕوات.

لە ئیستادا پردەکە هەر نیوەی ماوە و ئۆتۆمبێلیشی بەسەردا تێناپەڕێت تەنیا بە کاتی رێگای پیادەیان بۆ کردووەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی