چالاکییە بەبۆنەی رۆژی جیهانی شاخەوانی
شاخەوانێکی زۆر کۆبوونەتەوە و دەچنە سەر شاخی گۆیژە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەم بەیانیی هەینیە ژمارەیەکی زۆر شاخەوان کە لە چەند شارێکەوە چوونەتە سلێمانی و لەگەڵ شاخەوانانی شارەکە لەبەردەم گۆیژە کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بچنە سەر شاخەکە.
لەناو شاخەوانەکاندا هەموو تەمەنێک دەبینرێت و گەورەو بچوک خۆیان ساز و ئامادە کردووە و چالاکیەکەشیان بەبۆنەی رۆژی جیهانی شاخەوانیەوەیە.
هاژە حەسەن سەرۆکی یەکێتی شاخەونانی کوردستان بە 964ـی وت، بەهۆی کەش و هەواوە ئەم چالاکیەیان دواخستووە ئەگیان ئەبوو لە رۆژەکەدا کە 11. مانگی 12ـەیە و چالاکییان بکردایە.
وتیشی، بۆیە شاخی گۆیژەیەان بۆ ئەمڕۆ هەڵبژاردووە لەبەر ئەوەی بە شاخی دایک ناسراوە و رێگای ئاسانیشی تیادایە بۆ ئەوانەی کە ناتوانن وەک پێویست سەربکەون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی