500 تۆن
هەڵمەتی قیرکردنەوەی شەقامەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەستی پێکرد
964+
بژار رەئوف- هەولێر
تیمەکانی شارەوانی دەستیان بە پرۆسەی قیرکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی ناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە شاری هەولێر کرد و بڕیارە هەڵمەتەکە پارکەکانی دیکەش بگرێتەوە.
پەیمان عەبدوڵا، بەرپرسی ئامێرەکانی شارەوانی 5ی هەولێر، لە لێدوانێکدا بە تۆڕی میدیایی 964ی راگەیاند: “دەستمان کردووە بە قیرکردنەوەی شەقامە سەرەکییەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کارەکانی تەنیا ئەمڕۆش بڕی 500 تۆن قیرمان بەکارهێناوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەکە فراوانە و بڕیارە هەموو ئەو شەقام و رێگایانەی ناو پارکەکە کە تێکچوون، سەرلەنوێ قیر بکرێنەوە. ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی دەکرێت و سەرجەم شارەوانییەکانی شاری هەولێر تێیدا بەشدارن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح