لە فێستیڤاڵێکی رۆبۆتیک
منداڵێکی تەمەن شەش ساڵانی بلیمەت رۆبۆتێکی دروستکردووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ لە سلێمانی، لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەس دوو، فێستیڤاڵ و نمایشی خولی رۆبۆتیکی قوتابییەکانیان بەڕێوەچوو، تێیدا منداڵەکان چەندین کاری جیاواز و سەرنجڕاکێشیان نمایش کرد.
میلان ژینۆ، منداڵێکی بلیمەت و داهێنەری کۆمەڵگەکەیە و خەون و هیوای گەورەی هەیە، بۆ 964 باس لە تواناکانی ئەو رۆبۆتە دەکات کە بە یارمەتی مامۆستاکەی دروستی کردووە.
کاتێک پەیامنێرمان، دیلان محەمەدجەزا لێی دەپرسێت کە گەورە بوویت حەز دەکەیت چی بکەیت و چی دروست بکەیت؟ وەک خۆی دەڵێت، حەز دەکات رۆبۆتی گەورەتر دروست بکات.
پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ