لە ترافیك لایتى سه‌نته‌رى شارن

چه‌ند كامێرایه‌كی چاودێریی خێرایی و سەرپێچی له‌ سۆران دەكەونە كار

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاتوچۆى سۆران ئاگادارى شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌م زووانه‌ چه‌ند كامێرایه‌كی چاودێریی خێرایی ده‌كه‌ونه‌ كار و ئه‌و سه‌رپێچیانه‌شی بۆ دیاریكردوون، كه‌ كامێراكان تۆمارى ده‌كه‌ن.

كامێراكان له‌ ترافیك لایتی سۆران جێگیركراون و له‌ رۆژى 20.12.2024 ده‌كه‌ونه‌كار.

هاتوچۆ ده‌ڵێت، ئه‌و كامێرایانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ كار تیژڕەوی و نەوەستان لە گلۆپی سوور و هەروەها وەستان لەسەر هێڵی سپی پەڕینەوە و وەستان لە لای سایدی راست، كە كراوەیە لە هەموو كاتێكدا، وه‌ك سه‌رپێچی تۆمار ده‌كەن.

داوا لە شۆفێران كراوه‌ پابەندی رێنماییەكان بن، ده‌نا ده‌كه‌ونه‌ ته‌ڵه‌ى ئه‌م كامێرایانه‌وە.