بەپێی ئاماری دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان
بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کەمیانکردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان ئاماری بەکارهێنەر و بازرگانیکاری مادەی هۆشبەری ئەمساڵی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکان ئەمساڵ رێژەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کەمی کردووە.
عەقید سەلام، عەبدولخالق بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە 964ـی وت، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کەمیانکردووە لە بەرامبەردا بازرگانیکردن بەو مادەیە زیادیکردووە.
روونیشیکردەوە، ئەمساڵ بەهۆی مادە هۆشبەرەکانەوە هەزار و 19 کەس دەستگیر کراون، چەندین بازرگانی نێودەوڵەتییش دەستگیرکراون و ژمارەیەک تۆڕیش هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمساڵیش بەکۆی گشتی، سێ تۆن و 24 کیلۆ و 600 گرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر