بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب تەواو دەبێت

کەمێکی ماوە لۆد و قەرەباڵغی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود نەمێنێت

دیلان محەمەد جەزا

بڕیارە پێش سەری ساڵ پرۆژەی بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بکرێتەوە.

هێمن جەلال سەرپرشتیاری پرۆژە بە 964ـی وت، کارەکانی پرۆژەکە بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیارە پێش سەری ساڵ بەرووی شۆفێراندا بکرێتەوە .

باسی لەوەکرد، بە کردنەوەی ئەو بەرزە پردە لۆد و قەرەباڵغی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەم دەبێتەوە و یوتێرنی لای پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.

بەهرۆز سالار بەرێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، دەستیانکردووە بە سەوزکردنی ئەو جێگایانەی لە دەوری بەرزە پردەکەن و ئێستا سەرقاڵی لابردنی بەشێک لەو نەمامانەی لای پرۆژەی تۆفیق وەهبین.

پێداچوونەوە: توانا نەقی