هەواڵەکان؛

تەشییەکەى فڕێداوە و دەڕاسە لێدەخوڕێ


ژووری هەواڵ

لەناو بازاڕى شەقڵاوە، مزگەوتی خانزاد زیاتر لە 60 ساڵە بووەتە ماڵ و پەناگەیەکى ئارام بۆ پەڕەسێلکەکان، ئەو باڵندەیەی لای خەڵک بە “مەڕی خوا” و باڵندەیەکی موبارەک ناسراوە.

…………………………..

ئاوە زۆرەکەی ئەمساڵ، ژیانی بە بەر کانی و سەرچاوە ئاوییەکاندا کردەوە و ئەوەش بە کەیفى جوتیارانە. ئێستا، لە دەشتی پانوپۆڕی هەریر، وەرزی داچاندنى برنجە و جوتیاران خۆیان سەرقاڵکردووە.

……………………………………….
گردبوونەوەى ئەم بەیانییەى کاسبکارانى عەلوەى کەرکوک ئیشى خۆى کرد و پارێزگارى شارەکە چووە ژێر خێوەتەکەیان و لەوێ بڕیاریدا بە راگرتنى عەلوەى باکور.

……………………………..
لە ئەدەبیاتی کوردیدا دەوترێت شیرین تەشی دەڕێسێ، بەڵام فێنک تەشییەکەی فڕێداوە و سوکانی دەڕاسەیەکی زەبەلاحی گرتووەتە دەست و لە دەشتى مەخمور گەنم دەدورێتەوە.