سەنگەسەر

لە رووداوێکى هاتوچۆدا شۆفێرێک گیانى لەدەست دا

964+

محەمەد عەلى- قەڵادزێ

کاتژمێر 8ـى ئەمشەو، لە رووداوێکى هاتوچۆدا کە لە ناحیەى سەنگەسەرى سەر بە قەزاى پشدەر روویداوە، کەسێک گیانى لەدەست دا و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.

هاتوچۆى راپەڕین بڵاوى کردەوە، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى جیتا و تۆیۆتا هایلۆکسێ روویداوە و بەهۆیەوە شۆفێرى تۆیۆتا هایلۆکسەکە گیانى لەدەست داوە و سێ کەسى دیکەش بریندار بوون.

موقەدەم لەشکر عەلى، ئەفسەرى ئێشکگر لە هاتوچۆى قەڵادزێ بە 964ـى وت،”رووداوەکە لە شەقامى 60تى ناحیەى سەنگەسەر روویداوە، شۆفێرى تۆیۆتا هایلۆکسەکە گیانى لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بوون”.

” هەر لە رووداوەکە سێ کەسى دیکە کە سەرنشینى جیتاکە بوون بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى گشتیى رانیە”، موقەدەم لەشکر واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە کاتژمێرێکدا سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە

لە کاتژمێرێکدا سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە