ئامانجیان چییە؟خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی

دەیانەوێت شوێنەوارەكانی كوردستان بە بیانییەكان بناسێنن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

یانەی شوێنەواری زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی، سەردانی قەڵای شێروانەیان کرد لە قەزای کەلار، دەیانەوێت ناوچە شوێنەواریەکان زیاتر بناسێنن.

ئەمڕۆ ھەینی 29.11.2024 جگە لە مامۆستا و خوێندکاری کورد، یانەی شوێنەواری زانکۆی ئەمریکی چەندین پسپۆر و خوێندکاری بیانیشیان لەگەڵ بوو.

رێبوار رەئوف، مامۆستا لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی بە 964ى وت، “دەمانەوێت ناوچە شوێنەواردیەکان بە خوێندکارەکان و ئەو کەسە بیانیانەش بناسێنین، کە لە کوردستانن، ئەمڕۆش سەردانی قەڵای شێروانەمان کرد، دوای ئێرەش سەردانی چەند شوێنەوارێکی دیکەی قەزای کفری دەکەین”.

وتیشی، “کە رۆیشتینەوە زانکۆ، خوێندکارەکان راپۆرت و سیمینار ئامادە دەکەن لەسەر قەڵای شێروانە و ناوچە شوێنەوارییەکانی کفری، دەیناسێینین بەو کەسانەی لە وڵاتانی دیکەوە ھاتوونەتە زانکۆکە دەخوێنن، بۆ ئەوەی بتوانین وەک ناوچەیەکی گەشتیاری بیانناسێنین و ئەوانیش بێن سەردانی بکەن”.

رێباز حەسەن، بەرپرسی یانەی شوێنەواری لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی هەر لەمبارەیەوە بە 964ى وت، “لە زانکۆکە چەندین یانە ھەیە، ھەرکەس بە ئارەزوی خۆیەتی بەشداری کام لە یانەکان بکات، جگە لە خوێندکارانی زانکۆکە چەندین پسپۆری شوێنەواری بیانی بەشدارن لە گەڵمان لە یانەی شوێنەوار و دەیانەوێت ناوچە شوێنەوارییەکانی کوردستان ببینن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “کەسە بیانیەکان کە دێن لەگەڵمان ئەو ناوچە شوێنەوارییە گرنگانە دەبینن، ئیلھامیان بۆ دێت و وا لە بەشێکیان دەکات کە ماستەر و دکتۆراکانیان لەسەر شوێنەوارەکانی کوردستان بخوێنن و بنووسن، یان بابەتیان لەسەر دەنووسن لە رۆژنامەکان بڵاویان دەکەنەوە، ئەمەش وادەکات مێژووی کورد زیاتر بناسرێت لە دەرەوە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە کفرى شوێنەوارێکى مێژوویى لەلایەن جوتیارێکەوە کێڵدر...

لە کفرى شوێنەوارێکى مێژوویى لەلایەن جوتیارێکەوە کێڵدرا