قۆناغی باشی بڕیوە
دواجار پەمپی هەڵکێشانی ئاو گەیشتە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لەهەنگاوێکی نوێدا بۆیەکەمین جار نوێترین پەمپی راکێشانی ئاو دەگاتە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە و بەمەش هەنگاوێکی دڵ خۆشکەری بڕیوە بۆ خەڵکی ناوچەکە و ئیتر دواجار لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.
حەیدەر محەمەد سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بە 964ـی وت، ئەم پەمپانە بە کاردێت بۆ وەرگرتنی ئاو لە سەر زێی گۆپتەپە پەمپەکان حەوت دانەیە و دووانی یەدەگن ، بڕی 3800 مەتر سێجا لە کاتژمێرێکدا ئاو دەنێرێت بۆ وەرگری یەکەم.
وتیشی، ”بە گەشتنی ئەم پەمپانە ئیش لە وەرگری ئاو دەگەیەنێتە قۆناغێکی تر، کە ئەویش دەستکردنە بە ئیشوکاری میکانیک و کارەبایی لەبەرئەوەی ئیشی شارستانی تەواو بووە، ئەمەش کارکردن لە پرۆژەکە خێرا تر دەکات.
کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامە و نزیکەی 40%ـی کارەکانی تەواو بووە، سەرپرشتیاری پڕۆژەکە وای وت، ئاماژەی بەوەشکرد،”باشترین جۆری پەمپی ژێر ئاویین لە براندی گراند فوس”.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەورووبەری،ماوەی تەواو کردنی پڕۆژەکە 720 رۆژە.
گوژمەی پڕۆژەکە 114ملیار دینارە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین دەکرێت, لە 12.8.2024 دەستکرا بە کارکردن لە پڕۆژەکە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی