ناوچەی قەڵای ساڵح لە پارێزگای میسان _ وێنە: 964
لە ناوچەیەکی میسان
بنەماڵەیەک بەهۆی “ئیرەییەوە” کارمەندانی سەرژمێری دەر دەکەن
ئەحمەد مستەفا
سەیروسەمەرەکانی سەرژمێری، گەڕانی تیمەکان سات لە دوای سات چیرۆکی زیاتر دەردەخات، بە نموونە ژمارەیەک کارمەندی سەرژمێری لە چوار گوندی ناوچەی قەڵای ساڵح، حەوت کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای میسان بەهۆی ئیرەییەوە بنەماڵەیەک دەریان کردوون.
بنەماڵەیەک کە نیشتەجێی گوندەکانی (حیدرییە، حليحل، فسيم و حسان)ن، ئەمڕۆ کاتێک کارمەندی سەرژمێری چوون بۆ لایان، رەتیان کردووەتەوە لە بەردەم کامێرا دەربکەون یان باسی ئەندامانی خێزانەکەیان و ناو و تەمەنیان بکەن بۆ ئەوەی رێگری لە “ئیرەیی” بردن پێیان بکەن.
کەڕاڕ عەباس، یەکێکە لە بەرپرسەکانی سەرژمێری لە ناوچەکە بە تۆڕی 964ی وت، سەرژمێری لە ناوچە گوندنشینەکان بێ تەحەددی نییە، هەندێک لە دایک و باوکان لە ترسی ئیرەیی یان دەرکەوتن لە میدیاکان خۆیان لە ئاشکراکردنی ژمارەی راستەقینەی ئەندامانی خێزانەکەیان بەدوور دەگرن، کە ئەمەش کارێکی باوی کۆمەڵایەتییە لەو ناوچانە.
تیمەکان بە پێداچوونەوە بە بەڵگەنامە فەرمییەکان، خێزانە گەورەکانیان دۆزیوەتەوە، کەڕاڕ دەڵێت، بۆ نموونە خێزانێکمان دۆزییەوە کە 50 ئەندامیان لە یەک ماڵدا دەژین، و نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند بۆ تەواوکردنی داتاکانیان. ئەو ژمارە زۆرەی خێزانەکان سەرچاوەی هێزن لە کۆمەڵگە گوندنشینەکان، بەڵام کاریگەری نەرێنی لەسەر لایەنی ئابوورییان هەیە، چونکە زۆرێک لەو خێزانانە بەدەست خراپی باری داراییەوە دەناڵێنن.
ئەبو حسێن سوبەیحاوی، دانیشتووی گوندی حەیدەرییە کە ئامادەنەبوو لەبەردەم کامێرا دەربکەوێت، لەگەڵ پەیامنێری تۆڕی 964 قسەی کردووە و دەڵێت، ناوچەکە بەدەست چڕییەکی زۆری دانیشتوانەوە دەناڵێنێت زۆرجار هەر خانوویەک زیاتر لە 10 کەسی تێدایە و ژمارەیەک خێزانیش زیاتر لە 20 کەسن.
بارودۆخی ژیان لەم گوندانەدا زۆر سەختە، داهاتی خێزان تەنانەت پێداویستییە سەرەتاییەکانیش دابین ناکات، رەنگە بەرنامەکانی هۆشیاری پلاندانانی خێزان چارەسەرێکی گونجاو بێت بۆ ئەم بارودۆخانە، جگە لە باشترکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی، پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ لە گوندەکانی قەڵای ساڵح.