کەلار
باخچەیەکی نوێ لە گەڕەکی جوتیاران دروست دەکرێت
964+
توانا نەقی
گەڕەکی جوتیارانی کەلار یەکێکە لە گەڕەکە نوێکان و بە تەواوەتی ئاوەدان بووەتەوە ئێستا شارەوانی سەرقاڵی دروستکردنی باخچەیەکە بۆ گەڕەکەکە.
سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڵاویکردەوە، لەگەرەکی جوتیاران بە رووبەری (2500 مەتر باخچەیەک دروست دەکرێت، لە ئیستادا کار لە دروستکردنی پەرژینی باخچەکە دەکرێت و لە ماوەیەکی نزیکدا باخچەکە بەچیمەن و درەخت سەوز دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، دروستکردنی ئەم باخچانە لە چوارچێوەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەکانی شارەوانی کەلارە و بۆ هاوڵاتیانی شارەکە و زیادکردنی رێژەی سەوزایی و جوانکردنی سیمای شارەکەیە.