(ئەرشیڤ) وێنە- فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە- تایبەت بە +964
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵەکە داواکاری هەیە
لە فێستیڤاڵی هەنار تەنها کەرەستەی دۆستی ژینگە بەکار بهێنن
توانا نەقی
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە هەموو بەشداربووان و خاوەن کۆشکەکان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمساڵ دەبێت هەموو کەرەسەتەکانیان دۆستی ژینگە بن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموان.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە پێناو پاراستنی ژینگەی شارەکە و پاراستنی سروشتی جوانی ناوچەکە، پێویستە سەرجەم بەشداربووان تەنها پێداویستیی دۆستی ژینگە بەکاربهێنن بۆ پێشکەشکردنی خواردن، خواردهمەنی و بەرهەمەکانیان بە گەشتیاران، بەهیچ جۆرێک بابەتی پلاستیکی بەکارنەهێنن.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ ئەم تێبینیانەی دانەوە و دەبێت هەموان پابەند بن پێوەی.
– بەڵێننامەی یاسایی: پاش دەرچوونی ناوی بەشداربووان، واژۆکردنی بەڵێننامەی یاسایی سەبارەت بە پابەندبوون بەم بڕیارە ئەرک دەبێت.
– سزا و دوورخستنەوە: لە کاتی گەڕانی لیژنەکاندا، هەر بەشداربوویەک پابەندی بڕیارەکە نەبێت، مافی بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا نامێنێت و دەستبەجێ دوور دەخرێتەوە.
– دابینکردنی پێداویستییەکان: سەرجەم بەشداربووان ئازاد و سەرپشکن لە هەڵبژاردنی هەر کۆمپانیا یان لایەنێک کە بە کەمترین نرخ پێداویستییەکانی دۆستی ژینگەیان بۆ دابین دەکات.