هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری بۆیان نییە نهێنی هیچ ماڵێک ببەنە دەرەوە


ژووری هەواڵ

خەمتان نەبێت هەموو ئەو زانیاریانەی کارمەندی سەرژمێری لێتان دەپرسێت نهێنییەو هیچی ناچێتە دەرەوە، نە بۆیان هەیە بۆ کەسی باس بکەن نە بڵاوی بکەنەوە، ئەمە بەیاسا رێی لێگیراوە.

کارمەندانی سەرژمێری تووشی بەزمی سەیر دەبن کە هەندێجار خۆشن و هەندێجار ناخۆشن، بەڵام تازە ئەرکەو هاتووە دەبێ خۆیانی لەگەڵ رابهێنن.
یەکێک لە کارمەندە خانمەکان لەسەر سۆشیال میدیا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە تووشی بەزمێکی سەیر بووە، دەچێت لە دەرگای ماڵێک دەدات سەگێکی گەورە لە بن دەرگاکەوە دەست دەکات بە وەڕین، دەڵێت: پیاوم ئەوێت سەرژمێری ئەم ماڵە بکات.

رۆژ نییە نزیکە 1500 کەس لە مەرزی کێلێوە نەگەڕنەوە بۆ کوردستان، ئەمە ئەو هاوڵاتیانان کە کارتی نیشتیمانی خۆمانیان هەیە، بەڵام لە رۆژهەڵات نیشتەجێن یان بۆ خوێندن و کارو کەسابەت لەوێن.

ئەمڕۆ چوار ساڵی تەواو تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی هەولێر.