مانگی پێنج هەزار دینار لە باوک و دایکیان وەردەگرن

جی پی ئێس بۆ ئەو پاسانە دادەنرێت كە هاتوچۆ بە قوتابیان دەكەن

رازاو محەمەد – سلێمانی

جی پی ئێس بۆ ئەو پاسانە دادەنێن کە هاتوچۆ بە قوتابیان دەکات جا ئەم کارە زۆر سیفاتی باشی هەیە بەڵام یەک شتی تیایە ئەویش دیسان پارەیە و دەبێت دایک و باوکی قوتابی مانگانە 5000 دینار بدەن.

جەمیل كەمال بەڕێوەبەری گوستنەوەی سلێمانی بۆ 964 وتی، بۆ زیاتر دڵنیا بونەوەی دایك و باوكان لە منداڵەكانیان بریار دراوە سیستەمی جی پی ئێس لەنەناو پاسەكاندا دابنرێت كە لە رێگەیەوە دەتوانرێت دایك و باوكان سات بە سات ئاگاداری منداڵەكانیانبن.

دەشڵێت، دەتوانرێت لەو رێگەیەوە كۆنترۆڵی ناو پاس و خێرایی رۆیشتن بكرێت و ئاگاداری ئەوە دەبن كە چەن قوتابی لەناو پاسەكەدادەبن، جا ئەم سیستەمە كەدادەنرێت بۆ هەر مانگێك پێنج هەزار لە دایك و باوكی قوتابیان وەردەگیرێت.