"شوقە هەیە نیواونیو دابەزیوە"

شارە حەیاتەکە هەر گەورە دەبێ و نرخی شوقەش دابەزیوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

شارە حەیاتەکە تادێت گەورەتر دەبێ و نرخی شوقە و زەویش لەوێ تاڕادەیەکی باش دابەزیوە.

ئاریان ئارام خاوەنی نووسینگەی خانووبەرەیە لە شاری سلێمانی، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، بەهۆی دروستکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی نیشتەجێبوون، خستنەڕوو زیادی کردووە و لەو کاتەشدا داواکاری کەم دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا شوقە لە پڕۆژەکاندا بەقیست دەفرۆشرێ و دواتر کە قیستەکانی تەواوبوو، نرخی شوقەکە دادەبەزێ و ئەوەش شتێکی ئاساییە”.

“ئەگەر شوقەیەک پێشتر بە 15 دەفتەر دۆلار بووبێ، واتە 150 هەزار دۆلار، ئێستا نزیکەی 12 دەفتەر دۆلار دەکات، تەنانەت هەندێک لە شوقەکان نیواونیو دابەزیون”، ئاریان ئارام وادەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرانترین موڵک لە ناو شاری سلێمانی کە ئەوان مامەڵەیان پێوە کردووە، لە دەرەوەی گەڕەکەکان و 12 ملیۆن دۆلار بووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری