ڤیزا یان ماستەرکارت ببەن

پارەی دەرکردنی کارتی زانیاری دەبێت بە ئەلیکترۆنی

964+
ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی کارتی زانیاری لە سلێمانی دەڵێت، لە رۆژی 1.12.2024 وە، مامەڵەى هاوڵاتیان لە نووسینگەکانیان بە پارەى دەستى (کاش) رایی ناکەن، بەڵکو دەبێت هاوڵاتییەکە ماستەر کارت یان ڤیزا کارتی پێ بێت.

ئەم گۆڕانکارییە لە پێدانی پارەی کاش، لە سەرجەم نووسینگەکانی زانیاری سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان جێبەجێ دەکرێ.

بۆ ئەو پڕۆسەیەش، بەڕێوەبەرایەتی نووسینگەکانیی زانیاریی سلێمانی، سوود لە ئامێری (POS) وەردەگرێ و پارەی هاوڵاتییەکە لە رێگەیەوە بە ئەلیکترۆنی دەگوازێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12.11.2024 بەڕێوەبەرایەتییەکە گۆڕانکارییەکەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، داواکارن لە ھاوڵاتییان بۆ رایکردنى مامەڵەکانیان کارتەکانی (Visa card یان Master card) بەکاربهێنن، کاتێک دەچن بۆ نوسینگەکانی کارتی زانیاری لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

دەقی ئاگادارییەکەیان وەکخۆی:

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانیەوە:-

بە پێێ ڕێنمایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ھەرێم
لە بەرواری ٢٠٢٤/١٢/١و ڕۆژانی داھاتوو بە ھیچ جۆرێک لە بەڕێوەبەرایەتیمان وپارێزگای ھەڵەبجەو ھەردو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان وڕاپەڕین کار بەپێدانی پارە بەدەستی ناکرێت بەڵکو تەنھابە پارەدانی ئەلکترۆنی لەڕێگەی ئامێری (POS)دەبێت…
بۆیە داواکارین لە ھاوڵاتیانی خۆشەویست بۆ ئەوەی کارەکانیان بۆڕای بکرێت وببن بەخاوەنی کارتی زانیاری پێویستە ھەڵگری یەکێک لەکارتەکانی (Visa card—Master card ) بێت، بۆیەداواکارین لەھاوڵاتیانی خۆشەویشت ھەتاکارتی بانکیان پێنەبێت سەردانمان نەکەن …
لەگەڵ ڕێزماندا
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان

دەتوانن دەستبکەنەوە بە گواستنەوەی کارتی زانیاری

دەتوانن دەستبکەنەوە بە گواستنەوەی کارتی زانیاری