ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
له به‌غدا چی رووده‌دات؟
دوو بەرپرسی پێشوو ئازادکران و 225 کیلۆ ماددەی تەقەمەنی دەستیبەسەردا گیرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له شاری به‌غدا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دوو به‌رپرسی پێشوویان له ده‌ست گرووپێكی چه‌كدار رزگار كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر 225 كیلۆ مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نیدا گرتووه.
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی عێراق ئه‌رشه‌د حاكم له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیی زۆر تایبه‌ت له به‌غدا ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه دوو به‌رپرسی پێشووی حكومه‌ت له ده‌ست گرووپێكی چه‌كدار و رفێنه‌ر رزگار كران، هه‌روه‌ها هه‌شت تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر كران.
وتیشی، تۆمه‌تباره‌كان تابلۆی ژماره‌ی ساخته‌یان بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كارهێناوه بۆ تاوانی رفاند و رفێندراوه‌كانیان بۆ چه‌ندین شوێن گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان گه‌یشتووه به كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، كه چه‌كی قورس، مامناوه‌ند و ئار پی جی و بۆمبی چێنراو و بۆمبی ده‌ستی و چه‌كی نیشانه‌شكێنیان هه‌بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر 225 كیلۆ مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌دا گیراوه.