سێ سەرەمەنهۆڵی پێگیراوە

لە قەڵادزێ کەسێک لەسەر دزینی سەرەمەنهۆڵ دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی لەسەر دزیکردن راگەیاند و دەڵێت، تۆمەتبارە بە دزینی سەرەمەنهۆڵ لە قەڵادزێ.

ئەمڕۆ شەممە 9.11.2024، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شارەوانی دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر دیاردەی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان تۆمەتبارێکیان لە کاتی دزینی سەرەمەنهۆڵەکان دەستگیرکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لەبەردەم پۆلیسدا دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی دەستگیرکردنیدا، سێ سەرە مەنهۆڵی پێوە گیراوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕسکیلەکەیدا.

بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی 444 لە یاسایی سزادانی عێراقی راگیراوە، دوای گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دۆسییەکە نێردراوە بۆ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر.

سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا

سەرە مەنهۆڵ پێنج کەسی بە گرتندا