قائیمقامییەتى سلێمانى:

هیچ پارەیەک مەدەن بە بریکارەکانى غاز لە بەرامبەر گۆڕینى بوتڵى کۆن بە بوتڵى تازە

964+

وریا فەتاح

قائیمقامییەتى سلێمانى ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە کە پێویست ناکات هیچ بڕە پارەیەک بدەنە بریکارەکانى غاز، لەبەرامبەر گۆڕینى بوتڵى کۆن بە بوتڵى نوێ.

بەپێى راگەیەندراوەکە، داوا لە بریکارەکانیش کراوە لە بەرامبەر گۆڕینى بوتڵى کۆن بە بوتڵى نوێ هیچ بڕە پارەیەکى زیادە وەرنەگرن.

قائیمقامییەت هۆشدارى داوە، هەر بریکارێک پارەی زیادە وەربگرێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

داواش لە هاوڵاتیان کراوە، لەکاتى بوونى هەرسەرپێچى و سکاڵایەکى تایبەت بە بریکارەکانى غاز، دەتوانن لە رێگاى ژمارە تەلەفونى 07716963939، سکاڵا بکەن لەلاى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامییەت.