تەقەیان کردووە

لە میسان دوو بازرگانی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر کوژران

ژووری هەواڵ

ئاسایشی نیشتمانی عێراق کوژرانی دوو بازرگانی کریستاڵی راگەیاند کە بە وتەی خۆیان، لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بوون لە عێراق.

وەک ئاسایشی نیشتمانی عێراق باسی دەکات، ئەم دوو بازرگانە بەرپرسی سەرەکی بوون لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق.

ئۆپەراسیۆنەکە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری لە پارێزگای میسان ئەنجام دراوە.

لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان، هەردوو تۆمەتبار دەستپێشخەرییان کردووە لە تەقەکردن و رووبەڕووبوونەوەی هێزەکەی ئاسایش، کە دواتر شەڕەتەقەکە بە کوژرانی هەردوو بازرگانەکە کۆتایی هاتووە.