دایان ناوە مۆمیا بکرێ

باخچەی ئاژەڵانی هەولێر: سەرە زێبراکە هی ئێمەیە

ئەحمەد مستەفا

بەهیوای ئەوەی مۆمیای بکەن، ئیدارەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر زێبرایەکیان داوە بە کەسێک، بەڵام کارەکەی پێی نەکراوە و فڕێی داوە، زێبرا دەگمەنە و نرخی دەگات 30 هەزار دۆلار.

کاروان خۆشناو، وتەبێژی پێشووتری پۆلیس هەولێر، ئەم ئێوارەیە 26.5.2026، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە لەسەر رێگای 150 مەتری هەولێر و دەڵێت، کەری زێبرا و ئاسکێکییان سەربڕیوە و لاشەکەیان فڕێداوە، داوا دەکات لایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوە بکەن.

ئەوەندەی نەبرد باخچەی ئاژەڵانی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا خاوەندارێت زێبراکەی لە ئەستۆ گرت و وتی، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی سەرە زێبڕایەک لە گەزنە، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ زێبڕایەک بەهۆی کاریگەری با و باران لە باخچەکەمان مردار بوویەوە.

وەک خۆیان دەڵێن، دواتر سەرەکەمان لە ساردکەرەوە هەڵگرت بە مەبەستی مۆمیاکردنی، پێش دوو هەفتە دامانە کەسێک بە مەبەستی مۆمیاکردنی، بەهەر هۆکارێک پێی مۆمیا نەکراوە و فڕێیداوە، ئاژەڵی زێبڕای کێوی یەکێکە لە ئاژەڵە دەگمەنەکان نرخیان دەگاتە نزیکەی 30 هەزار دۆلار.

ڕوون کردنەوەیەک لە باخچەی ئاژەڵانی هەولێرەوە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دۆزینەوەی سەرە زێبڕایەک لە گەزنە ، لە مانگی کانوونی دووەمی ئەوساڵ زێبڕایەک بە هۆی کاریگەری با و باران لە باخچەکەمان مردار بوو ، دواتر سەرەکەمان لە ساردکەرەوە هەڵگرت بە مەبەستی مۆمیا کردنی، پێش دوو هەفتە دامانە کەسێک بە مەبەستی مۆمیا کردنی، بە هەر هۆکارێک پێی مۆمیا نەکراوە فڕێداوە. ئاژەڵی زێبڕای کێوی یەکێکە لە ئاژەڵە دەگمەنەکان نرخیان دەگاتە نزیکی سی هەزار دۆلار.

ڕاگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر
‌‌‌٢٦/٥/٢٠٢٦