شەقامێکیش بەوناوە دەکرێت
پەروەردەی کەربەلا قوتابخانەیەکی کچان بەناوی “هەڵەبجە”ەوە دەکات
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەربەلا بڕیاریدا ناوی یەکێک لە قوتابخانەکانی بەناوی (هەڵەبجە) بکات، پەروەردە دەڵێت ئەمە وەکو رێزگرتن و وەفایەکە بۆ ئەو هاوسۆزی و مرۆڤدۆستییەی خەڵک و دامەزراوەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە کاتی گیانلەدەستدانی قوتابی (روقەیە رافد) نیشانیاندا.
بەپێی راگەیەندراوێکی پەروەردەی کەربەلا، لە کۆبوونەوەیەکی دوێنێ سێشەممەدا بەسەرپەرشتی ومیز خەلیل تەمیمی بەڕێوەبەری گشتی ئەو بڕیارەیان داوە
ئەو وتابخانەیەی بەناوی هەڵەبجەوە دەکرێت یەکێک لە قوتابخانەکانی کچانی پارێزگاکەیە و دەڵێت “ئەوەی هەڵەبجە بۆ روقییە کردی، کاریگەری قووڵی لەسەر خەڵکی کەربەلا بەجێهێشتووە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم بڕیارە دڵسۆزی بۆ هەڵوێستە مرۆییە راستەقینەکان دەردەبڕێت و بەهاکانی برایەتی و یەکڕیزیش لەنێو میللەتدا پتەوتر دەکات.
پێشتریش پارێزگاری کەربەلا بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو هەڵوێستە مرۆییەی خەڵکی هەڵەبجە، بڕیاریدا بوو ناوی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی کەربەلا بەناوی (هەڵەبجە)ەوە بکات.
چیرۆکی رووداوەکەی (روقەیە) تەمەن 11 ساڵان بۆ رۆژی 9.6.2026 دەگەڕێتەوە، کاتێک لەگەڵ خێزانەکەیدا بە گەشتێک چوبوونە ناوچەی هەورامان و کەوتە نێو ئاوی هاوینەهەواری زەڵم و خنکا، دوای رووداوەکەش، خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی گەورەی گەڕانیان دەستپێکرد تاوەکو رۆژی 17.6.2026 تەرمەکەیان دۆزییەوە و رۆژێک دواتریش بە رێوڕەسمێکی فەرمی، رەوانەی زێدی خۆی بۆ کەربەلا کرایەوە بۆ ئەوەی لەوێ بە خاک بسپێردرێ.