لە رۆژانی پشوودا رایی ناکرێت

خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی سۆران بەیانی مەچن بۆ مامەڵەکانتان

ژێوار خدر

زانکۆی سۆران ئەمڕۆ پێنجشەممە 7.11.2024، ئاگاداری خوێندکارانی تازەوەرگیراوی زانکۆکەی کردەوە، سبەی هەینی 8.11.2024 سەردانیان نەکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی خۆتۆمارکردن، چونکە پشووە و مامەڵەکانیان ئەنجام نادرێت.

دەشڵێت، لە بری ئەوە دەتوانن رۆژی شەممە 9.11.2024، سەردانی زانکۆ بکەن و ئەوکاتە مامەڵەکانیان رایی دەکرێت.

روونیشیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی هیچ خوێندکارێک بەبێ کەفالە جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو خوێندکاری تازەوەرگیراو پێویستە کەفالە لە دادنووسی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی ئەنجامبدات و لەگەڵ خۆی بهێنێت بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی خۆتۆمارکردن لە زانکۆکەیان.