کابینەى جەنگ درزى تێکەوت
ناتانیاهۆ وەزیرى بەرگرى دوورخستەوە
وریا فەتاح
بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، وەزیرى بەرگرى لە پۆستەکەى دوورخستەوە.
بەپێى بڕیارە چاوەڕواننەکراوەکە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل، یۆئاڤ گالانت وەزیری بەرگریی لە کارەکەی دوورخستەوە و وەزیرى دەرەوەى ئێستاى ئیسرائیل، شوێنى گالانت دەگرێتەوە و دەبێتە وەزیرى بەرگرى.
لە پەیامێکى ڤیدیۆیدا، بنیامین ناتانیاهۆ باس لە بوونى پەیوەندى و متمانە دەکات لە کاتى جەنگدا، هەربۆیە وەک دەڵێت، بەهۆى ئەو متمانەیەوە کە لە نێوان خۆیى و وەزیرى بەرگرى هەبووە،سەرکەوتنى زۆریان تۆمار کردووە، بەڵام وا دیارە ئێستا متمانەى نێوانیان لاواز بووە هەر بۆیە ناتانیاهۆ وتى،”بەداخم، ئێستا متمانەى نێوان من و وەزیرى بەرگرى درزى تێبووە”.