بازگە نوێیەکە لەکوێ دەبێت؟
قایمقامی چەمچەماڵ بۆ 964: بازگەی بانی مەقان دەگوازرێتەوە
964+
کوردستان جەلال
بازگەی بانی مەقان دەگوازرێتەوە و بەو هۆیەوە رێگا سەرەکییەکەی تاوەکو تەواوبوونی کارەکان بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ئاسۆ بەکر، قایمقامی چەمچەماڵ بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی بازگەی بانی مەقان رێگا سەرەکییەکەی داخراوە و تاوەکو کارەکان تەواو دەبێت بە داخراوی دەمێنێتەوە.
وتیشی، “بازگەکە دەگوازرێتەوە بۆ نێوان قەرەهەنجیر و چەمچەماڵ و داوا لە شۆفێران دەکەین رێگا لاوەکییەکە بەکاربهێنن”.