یەکەمجارە دەگاتە ئەو ئاستە
تمەنی ئێران گیانی تیانەماوە؛ 100 دۆلار بەرەو 30 ملیۆن تمەن دەڕوا
964+
شۆڕش قادری
تمەنی ئێرانی داڕمانی مێژوویی تۆمارکرد و 100 دۆلار بەرەو 30 ملیۆن تمەن هەنگاو دەنێت.
کەیفی خۆشناو وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، ئەمڕۆ 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 29 ملیۆن و 300 هەزار تمەن بە حەواڵە و بە نەختیش، 27 ملیۆن و 500 هەزار تمەن دەکات.
بەرامبەر دیناریش، 100 دۆلار بە 166 هەزار و 750 دینارە.
بەپێی زانیارییەکانی 964، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، 100 دۆلار، 29 ملیۆن و 500 هەزار تمەنی تێپەڕاندووە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئێراندا، بەهای دراوی ئەو وڵاتە دابەزیوەتە ئەو ئاستە.