هۆکار چییە؟
قایمقامیەتی چەمچەماڵ: رێگای سەرەکی بانی مەقان داخراوە
964+
کوردستان جەلال
رێگاى سەرەکى بانى مەقان داخراوە و شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە کە خێراییان کەم بکەنەوە و رێگاى جێگرەوە بەکاربهێنن.
قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە کە ئێستا کار لە بازگەی نوێی بانی مەقان دەکرێت و بەهۆیەوە رێگای سەرەکی داخراوە و رێگایەکی لاوەکی ( لادانی کاتی) هەیە.
داوا لە شۆفێرانیش دەکات وریابن و خێرایی کەم بکەنەوە بۆئەوەی دووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو.